بەرشەلۆنە پاداشتى ئەستێرەیەکى دەداتەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەى بەرشەلۆنە دەیەوێت گرێبەستی رافینیا بۆ ماوەی دووساڵیتر نوێ بکاتەوە
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى کەتەلۆنى ئاشکراى کردووە بەرپرسانی بەرشەلۆنە لە پاى ئەو ئاستە بەرزەى ئەم وەرزە پێشکەشى کردووە دەیەوێت گرێبەستى رافینیا نوێ بکاتەوە
گرێبەستی ئێستای یاریزانەکە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە لە هاوینی ساڵی 2027 کۆتایی پێدێت و بارسا دەیەوێت تاوەکوو حوزەیرانی ساڵی 2029 ماوەکەی درێژ بکاتەوە.
رافینیا ماوەی سێ ساڵە بە درێسی بەرشەلۆنەوە یاری دەکات و لەم وەرزەدا بەشداری 35 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 24 گۆڵ و 15 ئەسیست تۆماربکات.
AM:10:20:11/02/2025
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه