ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت گرێبەستی ڤینسیۆس نوێ بكاتەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەی ڕیاڵ مەدرید گفتووگۆی جدی لەگەڵ ڤینسیۆس جۆنیۆر ئەنجامداوە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی .
لەو بارەیەوە تڕی ڕیلیڤیۆی ئیسانی باس لەوە دەكات كە یەكەم دیداری بریكارەكەی ڤینسیۆس و بەرپرسانی ریاڵ مەدرید دوو هەفتە پێش ئێستا بووە و گفتووگۆیەكی جدی هەبووە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە بەڕازیلییە بەڵام هیچ ڕێكەوتنێك ڕووینەداوە.
ڕیلیڤیۆ دەشڵێت: ڕیاڵ مەدرید هەرگیز لە ساسەتی خۆی لانادات كەسەركەوتنێكی زۆری بە یانەكە بەخشیوە وهەروەها پێوەرەكانی موچە تێناپەڕێنێت.
جێگەی ئاماژەیە ڤینسیۆس ئامانجێكی سەرەكی سندوقی وەبەرهێنانی گشتی شانشینی سعودییە و دەیانەوێت بۆ یانەی هیلال بیگوازنەوە.
PM:07:27:07/02/2025
ئهم بابهته 380
جار خوێنراوهتهوه