‌پێش یارییەکەی ڕیاڵ مەدرید کێشەیەکی گەورە بەرۆکی مانچستەر سیتی دەگرێت

وێستگە سپۆرت-


یانەی مانچستەرسیتی ناتوانێت ناوی هەر پێنج یاریزانەکەی بۆ چامپیۆنسلیگ تۆماربکات

ماڵپەڕی فووت مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر سیتی لە تۆمارکردنی ناوی یاریزانە نوێیەکان لە قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی کێشە دەبێتەوە و ناتوانێت ناوی هەموویان تۆماربکات.

بەگوێرەی یاساکانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، هەر یانەیەک بۆی هەیە لەدوای قۆناخی کۆمەڵەکان و لە قۆناخی کرانەدەرەوە تەنیا ناوی سێ یاریزانی نوێ تۆماربکات.
گرفتی سەرەکی بۆ مانچێستەر سیتی ئەوەیە یانەکە لەم زستانە 5 یاریزانی نوێی گواستوەتەوە، لە قۆناخی داهاتوو بۆی هەیە تەنیا 3 یاریزانیان تۆماربکات و پێپ گواردیۆلا ناچارە دوو یاریزانیان دووربخاتەوە.


PM:03:34:05/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 60 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌