‌مان سیتى چوارەم گرێبەستى زستانەى واژووکرد

وێستگە سپۆرت-

یانەى مانچستەر سیتى لە کۆتای ساتەکانى بازاڕى گواستنەوەى یاریزاناندا چوارەم گرێبەستى ئەنجامدا.

یانەی مانچستەر سیتی لە سەرەتای گواستنەوەی زستانەی ئەمساڵدا گرێبەستى لەگەڵ سێ یاریزان واژۆکرد، ئەوانیش هەریەکە لە عەبدولقادر خوسانۆڤ و ڤیتۆر ڕیس و عومەر مەرمووشی ئەستێرەی میسری.

عومەر مەرمووش تا ئێستا دوو یاری لەگەڵ مانچستەر سیتی ئەنجامداوە، ئەویش بەرامبەر چێڵسی و ئارسناڵ، لە خولی ئینگلیزی.


یانەی مانچستەر سیتی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا چوارەم و کۆتا گرێبەستی ئەم  زستانەى ئەنجامدا  و گرێبەستی لەگەڵ نیکۆ گۆنزالێزی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەی ڕاگەیاند.


بەگوێرەی بەیاننامە فەرمییەکە، نیکۆ گۆنزالێز گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی تا ساڵی 2029 واژۆکردووە.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە مانچستەر سیتی بڕگەی ئازادکردنی لە گرێبەستەکەی نیکۆ گۆنزالێز لەگەڵ یانەی پۆرتۆ چالاک کردووە، کە بە بڕی ٦٠ ملیۆن یۆرۆ مەزەندە دەکرێت.


AM:10:49:04/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌