‌فەرمى.. بەرشەلۆنە ڕاگەیاندراوێکى لە بارەى گاڤییەوە بڵاو کردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەى بەرشەلۆنە بەیاننامەیەکى فەرمى لە بارەى دۆخى گاڤى یاریزانى لاوى یانەکەیەوە بڵاوکردەوە.

لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 22ی خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆیدا میوانداری دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێسی کرد و لە ئەنجامدا بە گۆڵێکی بێوەڵام بردنەوەی بەرامبەر بەدەستهێنا.

لە خولەکی 14ی یارییەکەدا گاڤی بەهۆی بەرکەوتنێکی تووند گۆڕانکاری پێکرا و فێرمین لۆپێز جێگای گرتەوە.

یانەی بەرشەلۆنە راگەیەندراوێکیان لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە کە تیێدا نوسیویانە، لە یاری بەرامبەر ئالاڤێس، گاڤی یاریزانی یانەکەمان تووشی پێکان هات لە سەریدا بەڵام هۆشی لەدەست نەدا، دواتر پشکنینە پزیشکییەکان نیشانیان دا سەلامەتە، ئێستا لە ماڵەوە پشوو وەردەگرێت و چاودێری دۆخی تەندروستی دەکرێت.


AM:11:01:03/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌