‌فەرمى.. ئەستۆن ڤێلا گواستنەوەى راشفۆردى راگەیاند

وێستگە سپۆرت-

بە فەرمى یانەی ئەستۆن ڤێلا بە خواستن لە یانەی مانچستەر یونایتدەوە گرێبەستی لەگەڵ مارکۆس ڕاشفۆرد ئەستێرەی ئینگلیزی ڕاگەیاند.

یانەى ئەستۆن ڤێلا لە راگەیاندراوێکى فەرمیدا گواستنەوەى راشفۆردى راگەیاند 

ڕاشفۆرد دڵخۆشی خۆی بە پەیوەندی کردن بە تیپە نوێیەکەیەوە دەربڕی و وتی: دەمەوێت سوپاسی ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتد و ئەستۆن ڤێلا بکەم 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەختەوەر بووم ژمارەیەک یانە ئارەزووی گواستنەوەى منیان دەکرد، بەڵام پەیوەندیکردن بە ئەستۆن ڤێلا هەڵبژاردەیەکی ئاسان بوو بۆ من زۆر حەزم لە شێوازی یاریکردنی تیپەکە لەم وەرزەدا.


فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووسی متمانەپێکراوی گواستنەوەی یاریزانان، وردەکاریی گرێبەستی خواستنەکەی تا کۆتایی ئەم وەرزەی ئاشکراکرد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەستۆن ڤێلا 70%ی مووچەی ئەستێرە لاوەکە دەگرێتەئەستۆ، گرێبەستەکەش بڕگەی کڕینی هەمیشەیی لەخۆدەگرێت کە بەهای 40 ملیۆن پاوەندە.

ڤیلانز بۆ ماوەی سێ وەرز و نیو بە شێوەیەکی هەمیشەیی گرێبەست لەگەڵ ڕاشفۆرد دەکات ئەگەر بڕگەی کڕینی هەمیشەیی چالاک بکرێت.


AM:10:40:03/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌