دێربى میلانۆ بە یەکسانى کۆتاییهات
وێستگە سپۆرت-
دێربى میلانۆ بە یەکسانى و 1-1 کۆتاییهات.
لە یارییەکانى هەفتەى 23ى خولى ئیتاڵى یانەى ئەی سی میلان میواندرى ئینتەرمیلانى کرد ، یارییەکە 1-1 کۆتاییهات.
گۆڵەکەى میلان رینجدەرز لە خولەکى 45 تۆمارى کرد و گۆڵەکەى ئینتەرمیلانیش دى فرى لە کاتى زیادکراوى تایمى دووەم تۆمارى کرد.
بەو ئەنجامە خاڵەکانى ئینتەر بووە 51 خاڵ و لە پلەى دووەمدایە و ئەى سی میلانیش بە 35 خاڵ لە پلەى هەشتەمدایە
PM:11:03:02/02/2025
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه