گواردیۆلا: سەرکەوتنێکى قورس بوو
وێستگە سپۆرت-
پیپ گواردیۆلاى راهێنەرى یانەى مانچستەر سیتى خۆشحاڵە بە سەرکەوتنى یانەکەى بۆ قۆناغى پلەى ئۆف
پیپ گواردیۆلا پاش یارییەکە وتى : بەڵێ ئێمە سەرکەوتنمان بەدەستهێنا، بەڵام شتەکان قورس بوون، بەرامبەرەکەمان باش بوو و پێش کۆتایی هاتنی یارییەکە فشارێکی زۆرمان لەسەر بوو.
وتیشى: لە گێمی دووەمدا هیچمان لەدەست نەدا، باڵەکانمان بەکارهێنا بۆ ئەوەی هەلی زیاتر دروستبکەین و سەرکەوتوو بووین.
ئاشکراشى کرد گرنگ ئەوەیە لە ناوەڕاستی ئەم قۆناغە سەختەی کە پێیدا تێدەپەڕین سەرکەوتوو بووین لە پاڵاوتن، ئەمساڵ چامپیۆنزلیگ قورستر بووە.
لە کۆتایشدا راهێنەرە ئیسپانییەکە وتى: دوای دوو هەفتە باشتر دەبین لە ئێستا، چونکە یاریزانە نوێیەکان دەگەڕێنەوە و گرێبەستە نوێیەکانیش بەرامبەر ئەم دوو یانە زەبەلاحە (ریال مەدرید یان بایرن میونشن) ئامادە دەبن، کە ڕووبەڕوویان دەبینەوە و دەبینین چی ڕوودەدات
AM:10:33:30/01/2025
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه