فلیک: هەرگیز گەڕانەوەى لەو شێوەیەم نەبینیوە
وێستگە سپۆرت-
هانسى فلیکى ڕاهێنەرى بەرشەلۆنە جەختدەکاتەوە هەرگیز گەڕانەوەى لەو شێوەیەى نەبینیوە و ستایشى ئاستى یاریزانەکانى دەکات
پاش ریمۆنتاداکەیان بەسەر بەنفیکا، هانسی فلێکی راهێنەری بەرشەلۆنە رایگەیاند، یارییەکی شێتانە بوو بۆ ئەوان و خاڵی ئەرێنیش بیرکردنەوەی یاریزانان بوو، لەبەر ئەوەش تۆپی پێیان خۆشدەوێت رووداوی لەو جۆرەی تێدایە و گەرانەوەشیان بۆ یارییەکە نایاب بوو.
فلیک وتیشى: هەرگیز ئەزموونی گەڕانەوەی بەم شێوەیەم نەکردووە، باشترین شت عەقڵیەت بوو
وتیشى: لە تایمی یەکەمدا ئاستێکی باشمان پێشکەش نەکرد. وەک پێشتر وتم بەنفیکا تیپێکە لە گواستنەوەکانی هێرشبردندا سەرکەوتوون ئەوان زۆر باشن و وایان لێکردین بەرگرییەکی قووڵ بکەین.
ئاشکراشى کرد : لە تایمی دووەمدا زۆر باشتر بووین. گۆڕانکارییەکان زۆر یارمەتیدەر بوون. بەڕاستی گەڕانەوەیەکی نایاب بوو.
فلێک پشتگیری لە چیزنی گۆڵچی کرد و باسی لەوەکرد، هەموو یاریزانێک هەڵەدەکات، وە گەڕاندنەوەی تۆپێکی دی ماریای لە کۆتایی یارییەکەش لەلایەن گۆڵچییەکەوە بەرز نرخاند.
AM:10:27:22/01/2025
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه