‌فلیك:متمانەمان بەخۆمان هەیە

وێستگە سپۆرت-

فلیك پێی وایە رووبەرووی تیپێكی بەهێز دەبنەوە و متمانەی بە تیپەكەشی هەیە .

فلیک لە کۆنفرانسێکدا کە ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی بڵاویکردەوە ڕایگەیاند: یاریکردن بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو هەمیشە قورسە، ئەوان تیپێکی باشن، یاریزانی باش و فەلسەفەیەکی گەورەیان هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە سەرنجمان لەسەر شێوازی خۆمانە . دەبێت متمانەمان بەخۆمان هەبێت.

سەبارەت بە قەیرانی نێوان دانی ئۆلمۆ و پاو ڤیکتۆر و تۆمارنەکردنی بارسێلۆنا تا ئێستا وتی: پێشبینی ناکەم سبەی بەشداری بکەن.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دۆخەکە بۆ ئێمە ئاسان نییە، نەبوونی ئەوان قورسە، چونکە یاریزانی گرنگن، ئێمە دەزانین کە ئۆلمۆ یاریزانێکی نایاب و بێگومان زۆر بیری دەکەین، 


سەبارەت بە ئەگەری بەشداریکردنی لامین یامال، دوای ئەوەی بەهۆی پێکانەوە لە چەند یارییەکدا بەشداری نەکرد، وتی: 3 یان 4 جار مەشقی کردووە دەتوانێت سبەی یاریی بکات.

کاتێک پرسیاری لەبارەی ڕای خۆی سەبارەت بە ئامادەنەبوونی نێکۆ ویلیامز، ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیک بلباو لە یارییەکەی سبەی بەهۆی پێکانەوە، وتی: من نەمدەزانی کە ئەو ڕاهێنانی نەکردووە، هەموو شتێک لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەیە تیپەکە، نەک تەنها یەک یاریزان”.






PM:08:37:07/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌