‌ئینزاگى: پیرۆزبایی لە میلان دەکەم

وێستگە سپۆرت-

ئینزاگى جەختدەکاتەوە پیرۆزبای لە ئینتەر دەکەم و ئەم جۆرە شکستانە بە ئازارە 

سیمیۆنی ئینزاگی راهێنەری ئینتەر رایگەیاند، پێویستە پیرۆزبایی لە میلان بکەن چونکە وازیان نەهێنا هەرچەندە دوو گۆڵ لەدوا بوون، پێویستە لەم جۆرە یارییانەوە وانەی نوێ فێرببن.

ئینزاگی وتی، دەرفەتی ئەوەمان هەبوو یارییەکە بگۆڕین بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بەڵام لەدەستماندا، ئەم جۆرە شکستانە بە ئازارە چونکە لە یاری کۆتاییدا بووە.

وتیشی، لاوتارۆ مارتینێز و مەهدی تاریمی ئاستێکی نایابیان پێشکەشکرد و دەبێت یارییەکانی داهاتووش لەسەر هەمان شێواز بەردەوام بن چونکە هێشتا وەرزەکەیان زۆری ماوە.


AM:10:32:07/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌