‌بەرشەلۆنە چاوى لە گواستنەوەى سۆن مینە

وێستگە سپۆرت-

یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى چاوى لە گواستنەوەى سۆن مینى کۆرى و هێرشبەرى یانەى تۆتنهامە 

بەگوێرەی ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی، بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ سۆن هیونگ مینی کاپتنی تۆتنهام بکات.

گرێبەستەکەی سۆن لەگەڵ تۆتنهام لە کۆتایی وەرزی ئێستادا کۆتایی دێت، تا ئێستاش هیچ ڕێککەوتنێک بۆ نوێکردنەوە نەکراوە و دەتوانێت بە خۆڕاى بیگوازێتەوە

هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، بارسێلۆنا هەوڵدەدات جوشوا کیمیچ و لیرۆی سانێ دوو یاریزانی بایرن میونشنیش بگوازێتەوە، جگە لە جۆناسان تاهی یاریزانی بایر لیڤەرکوزن.


AM:09:53:06/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌