‌ئارسیناڵ هەنگاوێک لە پێش لیڤەرپوڵەوەیە بۆ گواستنەوەى مەرموش

وێستگە سپۆرت-

یانەى ئارسیناڵ چۆتە کێبڕکێی گواستنەوەى عومەر مەرموشى هێرشبەرى فرانکفۆرت  و هەنگاوێک لە پێش لیڤەرپوڵەوەیە 

بەگوێرەی هەواڵێک کە ماڵپەڕی Give Me Sport بڵاویکردووەتەوە، ئارسناڵ هەنگاوێک لە پێش لیڤەرپوولەوەیە لە کێبڕکێی گواستنەوەی مارمووش.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لیڤەرپوول لە ئێستادا سەرقاڵی فایلی نوێکردنەوەیە لەگەڵ ئەستێرە میسریەکەی تر کە ناوی محەمەد سەڵاحە، ئەمەش ڕێگا بۆ ئارسناڵ خۆش دەکات.

یانەى ئینتراخت فرانکفۆرت لە بەرامبەر فرۆشتنى مەرموش داواى ٥٠ ملیۆن پاوەند دەکات 

فرانکفۆرت پابەندە بە مانەوەی ئەستێرە میسرییەکە تا کۆتایی ئەم وەرزە، بەڵام ئەگەر ئۆفەرێکی دارایی بەهێز لە وەرزی زستاندا بگات، ئەوا ئیدارەی یانەکە بیرۆکەکەی دەگۆڕێت.

مارمووش لە 65 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان یاری بۆ یانەی فرانکفۆرت کردووە و 35 گۆڵی تۆمارکردووە و 18 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە.


AM:10:43:02/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌