دى یۆنگ بیر لە گرێبەستى مانچستەر یونایتد دەکاتەوە
وێستگە سپۆرت-
فرينكى دی یۆنگى هۆڵندى و یاریزانى یانەى بەرشەلۆنە بیر لە گرێبەستى یانەى مانچستەر یونایتد دەکاتەوە
تۆڕی "ئێل ناسیۆناڵ"ی ئیسپانی بڵاویکردەوە، فرێنکی دی یۆنگ، یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بە جددی دەستیکردووە بە بیرکردنەوە لە قبوڵکردنی گواستنەوەی بۆ مانچستەر یونایتد.
ئاماژەی بەوەشکرد، یاریزانە هۆڵەندییەکە بەدەست بەشدارینەکردن لەگەڵ هانسی فلیکی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە دەناڵێنێت، هەروەها دەیەوێت خولەکی زیاتر یاری بکات، ئەمەش ئەوەیە کە لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکەدا بەدەستی دەهێنێت.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە گفتوگۆکان سەبارەت بە داهاتووی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ بەرشەلۆنە بەرەو پێش دەچن و بە ئەگەرێکى زۆر مانگى یەک یانەکە جێدەهێڵێت
گرێبەستەکەی دی یۆنگ لەگەڵ بەرشەلۆنە لە هاوینی 2026 کۆتایی دێت، یانەکەش هیچ کێشەیەکی نییە لە ڕۆیشتنی ئەو یاریزانە ئەگەر ئۆفەرێکی دارایی گونجاو بگاتە دەست، لەبری ئەوەی لە کۆتایی گرێبەستەکەیدا بەخۆڕایی بڕوات.
AM:09:52:02/01/2025
ئهم بابهته 244
جار خوێنراوهتهوه