ڕیاڵ مەدرید جێگرەوەى تۆنى کروسى دۆزیوەتەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەى ریاڵ مەدرید دەیەوێت مارتن زوبیمێندى ئەستێرەى یانەى ریاڵ سۆسیداد بکاتە جێگرەوەى تۆنى کروس .
پاش ڕۆشتنى تۆنى کروس لە یانەکە و وازهێنانى یەکجارى لە تۆپى پێ، یانەى ریاڵ مەدرید نەیتوانیوە جێگرەوەیەک بۆ ئەو یاریزانە بدۆزێتەوە و شوێنەکەى بە ئاشکرا بە پێکهاتەى ڕیاڵ مەدریدەوە دیارە
ڕۆژنامەى ئاسی ئیسپانی ئاشکراى کردووە کە ریاڵ مەدرید دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ مارتن زوبیمێندی، یاریزانی ریاڵ سۆسیداد بکات.
مارکا دەشڵێت زوبیمێندی چەند تایبەتمەندییەکی هەیە، کە سەرنجی ریاڵ مەدریدی راکێشاوە وەك (تەمەن، نرخ، لێدانی بۆ ناو گۆڵ) لە هەمووی گرنگتر یارییکردنی لە تۆنی کرووسی ئەڵمانی دەچێت.
AM:10:29:30/12/2024
ئهم بابهته 260
جار خوێنراوهتهوه