یانەیەکى ئیتاڵى دەیەوێت ئەنچیلۆتى بکاتە ڕاهێنەر
وێستگە سپۆرت-
یانهى رۆما دەیەوێت لە وەرزی داهاتوودا ئەنچیلۆتی بکات بە راهێنەر
ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت ئاشکراى کردووە ڕۆما یەکێکە لەو یانانەی ناوی ئەنچیلۆتی لە بژاردە سەرەکییەکانی بۆ راهێنەرایەتیکردنیان لە وەرزی داهاتوودا جێگیرکردووە.
ڕۆژنامەکە دەشڵێت کلۆدیۆ ڕانیێری بەهۆی پەیوەندییە بەهێزەکەی لەگەڵدا، هەوڵدەدات لە کۆتایی ئەم وەرزەدا رازی بکات بە گەڕانەوەی بۆ یانەکەی ئیتاڵیا وەک راهێنەر.
رۆژنامە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڕێوبەرانی ڕیال مەدرید هەوڵدەدەن لەگەڵ چابی ئەلۆنسۆ ڕێکبکەون و وەرزی داهاتوو بیکەن بە راهێنەر، ئەمەش ئەنچیلۆتی لە راهێنەرایەتیکردنی رۆما نزیک دەکاتەوە.
ئەنچیلۆتی لە ساڵانی 1979 تا 1987 بە درێسی ڕۆماوە یاریی کردووە
AM:10:02:25/12/2024
ئهم بابهته 196
جار خوێنراوهتهوه