فلیک: خۆمان بە دەستەوە نادەین
وێستگە سپۆرت-
فلیک دڵتەنگە بە شکستەکەیان و دەشڵێت خۆمان بەدەستەوە نادەین .
فلیک، لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، دەڵێت: بەرامبەر تیپێک یاریمان کرد کە چانسی هەبوو، پێموایە یارییەکی نایابمان ئەنجامدا، بەتایبەتی لە گێمی یەکەمدا کە هەلمان هەبوو، زۆر شانازی دەکەم، بەڵام دڵتەنگم لەبەرئەنجامەکە."
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجامەکە ئەوە دەردەخات کە ئەتلەتیکۆ مەدرید تیپێکە ئەو ئەزموونەی هەیە کە چاوەڕێم دەکرد، پێموایە ئاستەکەمان زۆر نایاب بوو، دڵخۆشم بۆ پێدری.
هانزی فلیک وتیشى : ئێمە خۆمان بەدەستەوە نادەین، دوای پشووی سەری ساڵ بەبەهێزی دەگەڕێینەوە.
جەختیشی لەوە کردەوە: پێدری یاریزانێکی زۆر پیشەگەرە، زۆر باش مەشق دەکات، ئاگاداری جەستەی دەبێت، هەمیشە کارێکی تایبەت دەکات، هەروەها بینیمان چۆن گۆڵ تۆمار دەکات، زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە خاڵێکی زۆرمان لەدەستدا و پلەی یەکەم و پێشەنگیمان لەدەستدا، بەڵام من نیگەران نیم تیپەکە دەزانێت چۆن یاری بکات و ئەوەشی نیشاندا کە ئەمڕۆ کاری من ئەوەیە متمانە بە هەموو یاریزانەکان بدەم
هانزی فلیک لە کۆتاییشدا وتى : کاتێک راهێنەری بایرن میونشن بووم، تیمەکەم جیاواز بوو، خاوەنی ئەزموونی زیاتر بوون، بەڵام ئێستا لە بارسێلۆنا کۆمەڵێک یاریزانی لاوم هەیە، کە کاتی زیاتریان پێویستە بۆ فێربوون, بەڵام وەک پێشتر وتم، دڵخۆشم لەگەڵ ئەم یاریزانانە، لە ئاستێکی نمونەییدان.
AM:09:45:22/12/2024
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه