سوید دۆسییەکەی ئیمباپێی داخست
وێستگە سپۆرت-
سوید دۆسییە لێکۆڵینەوەیەکی " دەستدرێژی" داخست کە لەسەر ئەستێرەی تۆپی پێی جیهانی مباپێ کرابووەوە
وێستگەنیوز- AFP
بەهۆی نەبوونی بەڵگەی تەواوە داواکاری گشتی سوید لێکۆڵینەوەیەکی دەستدرێژی داخست کە لەمانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە دژی کیلیان مپاپێ کاپتنی هەڵبژاردەی نیشتیمانی فەڕەنساو یاریزانی ڕیال مەدرید لەستۆکهۆڵمی سوید کرابووەوە.
مارینا چیراکۆڤا، داواکاری گشتی ستۆکهۆڵم بەبێ ئەوەی ناوی یاریزانەکە بهێنێت لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: هەڵسەنگاندنی من ئەوەیە کە بەڵگەکان بەس نین بۆ بەردەوامبوون، بۆیە لێکۆڵینەوەکە داخراوە.
هەرچەندە ناوی مباپێ نەخراوەتەڕوو، بەڵام داواکاری گشتی ڕوونیکردووەتەوە، ئەو کەسەی لە لێکۆڵینەوەکە کراوەتە ئامانج "ئاگادار نەکراوەتەوە لە گومانی ئەنجامدانی هیچ تاوانێک".
ئەو ڕووداوانەی کە داواکاری گشتی لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرد دەگەڕێتەوەبۆ ناو هۆتێلێکی شاری ستۆکهۆڵم کە مباپێ و هاوڕێکانی تێیدا دەمانەوە، بەپێی ڕۆژنامەکانی "ئافتۆنبلادێت” و "ئێکسپرێسن”ی سویدی.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئافتۆنبلادێت، دوای دوو ڕۆژ لەمانەوەی مپاپێ لەو هۆتێلە سکاڵا تۆمارکراوە، دوای ئەوەی ئەو کەسەی گوایە قوربانییەکەیە داوای هاوکاریی پزیشکی کردووە.
مباپێ لە سۆشیال میدیا دۆسیەکەی بە "هەواڵی ساختە" وەسف کردبوو، هەروەها بەستییەوە بە کێشە داراییەکەی لەگەڵ یانەکەی پێشووی پاریس سانجێرمان.
PM:01:01:12/12/2024
ئهم بابهته 332
جار خوێنراوهتهوه