فلیک ستایشى یاریزانەکانى دەکات
وێستگە سپۆرت-
فلیک دڵخۆشە بە بردنەوەکەیان و ستایشى ئاستى یاریزانەکانى دەکات
هانسی فلیک لە لێدوانەکانیدا بۆ تۆڕی مۆڤیستاری ئیسپانی دواى یارییەکە وتی، دەتوانین دڵخۆش بین بەو کارەی ئەمڕۆ کردمان تایمى یەکەم زۆر نایاب بوو، لە تایمى دووەمیشدا هاوسەنگی و سەقامگیریمان پاراست.
فلیک وتیشى:وەسفێکی گونجاو نییە بۆ ئەوەی ئەمڕۆ ڕوویدا، دۆرتمۆند زۆر باش یاریی کرد، ئەوان تیپێکی زۆر تایبەتن و یاریزانیان هەیە کە توانای ئەوەیان هەیە بە بەرزترین خێرایی یاری بکەن، بەڵام ئێمە ئاستێکی باشمان پێشکەش کرد.
هانسی فلێک لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە دوو هەڵەدا دوو گۆڵیان لێکردین، هەمیشە بوار بۆ باشتربوون هەیە، بەڵام ئەمڕۆ دەبێت پیرۆزبایی سەرکەوتنی تیپەکە بکەم، ئەوەی ئەمڕۆ کردمان زۆر نایاب بوو.
سەبارەت بە بارودۆخی رافینیا بەڕازیلی وتی ئەو تووشی هیچ پێکانێک نەبووە و تەنیا هەستی بە ماندووبون کردووە.
AM:09:40:12/12/2024
ئهم بابهته 280
جار خوێنراوهتهوه