‌ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت گرێبەستى ئەستێرەیەکى نوێ بکاتەوە

وێستگە سپۆرت-

سندوقى وەبەرهێنانى سعودى ئارەزووى گواستنەوەى تیبۆ کۆرتوا دەکات و ریاڵ مەدریدیش ئامادەیە گرێبەستەکەى نوێ بکاتەوە.

رادیۆی کادینا کۆپ بڵاویکردووەتەوە، سەرەڕای گرنگیپێدانی لەلایەن چەند یانەیەکی سعوودییەوە، کۆرتوا دەیەوێت گرێبەستەکەی لە ریال مەدرید درێژبکاتەوە.

ئەو ڕادیۆیە دەشڵێت ریال مەدرید ئامادەیە گرێبەستی کۆرتوا تاوەکو هاوینی ساڵی 2028 نوێبکاتەوە، چونکە لە نێو یانەکەدا متمانەیەکی تەواو بە کۆرتوا هەیە، خزمەتی یانەکە بکات.


AM:10:48:04/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌