پاریس محەمەد سەڵاحى دەوێت
وێستگە سپۆرت-
یانەى پاریس سانجێرمان دەیەوێت بە گرێبەستێکى ئازاد محەمەد سەڵاح بگوازێتەوە
گرێبەستەکەی محەمەد سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوول لە کۆتایی وەرزی ئێستادا کۆتایی دێت، یاریزانەکەش زیاتر لە جارێک ڕایگەیاند کە دەست بە دانوستانەکانی نوێکردنەوە لەگەڵ یانەکەی ناکات.
ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، یانەی پاریس سانجێرمان دەیەوێت محەممەد سەڵاح بە گواستنەوەی بێبەرامبەر بگوازێتەوە.
سەڵاح دەتوانێت لە مانگی یەکی داهاتووەوە لەگەڵ هەر یانەیەک لە دەرەوەی ئینگلتەرا دانوستان بکات، ئەگەر نەگەیشتە ڕێککەوتن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول.
شایەنی باسە خولی سعودیەش بژاردەیەکی ترە بۆ محەمەد سەڵاح، بەو پێیەی پێشتر یانەی ئیتیحاد جدە ئۆفەرێکی گەورەی پێشکەش کردبوو کە ساڵی ڕابردوو لەلایەن لیڤەرپوولەوە ڕەتکرایەوە.
جگە لەوەش پێشتر باس لەوە کرابوو کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەستێرەی سعودی نەسر داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە سەڵاح بگوازنەوە
AM:11:06:02/12/2024
ئهم بابهته 208
جار خوێنراوهتهوه