وادەى گەڕانەوەى ئالابا ئاشکرا بوو
وێستگە سپۆرت-
وادەی گەڕانەوەی داڤید ئالابای نەمسایی یاریزانی یانەی ڕیال مەدریدیان ئاشکرا بوو،
یاریزانە نەمساییەکە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا تووشی پچڕانى بەستەراکانى بوو، هەرچەندە لە یەک ساڵ دوورکەوتنەوە لە ڕیال مەدرید نزیک دەبێتەوە، بەڵام هێشتا نەیتوانیوە بگەڕێتەوە.
ڕۆژنامەی "ئاس"ی ئیسپانی دووپاتی کردەوە کە دەیڤید ئالابا نزیکە لە گەڕانەوەی، بەو پێیەی بڕیارە لە مانگى یەک بگەڕێتەوە
AM:10:44:21/11/2024
ئهم بابهته 64
جار خوێنراوهتهوه