‌بەرشەلۆنە دەرگای ڕۆشتن بۆ یاریزانێکى دەکاتەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بیر لەوە دەکاتەوە گوێ لەو ئۆفەرانە بگرێت کە لە ماوەی داهاتوودا پێشکەشی یەکێک لە یاریزانەکانی دەکرێت.

بارسێلۆنا بە سەرکردایەتی هانسی فلیک کاردەکات بۆ بەهێزکردنی تیپەکە، هاوکات ڕێگە بە ڕۆیشتنی هەندێک یاریزان دەدات لەبەر ڕۆشنایی خراپی دۆخی دارایی.

لەنێو یاریزانانی بەرشەلۆنەدا ئەندرێاس کریستینسن بەختی باش نەبوو، چونکە بەهۆی پێکانەوە لە سەرەتای وەرزەوە لە یاریگاکان دوورکەوتەوە، پێشبینیش دەکرێت لە مانگی یەکی داهاتوودا بگەڕێتەوە.

تا ئێستا یانەکە دەست بە دانوستانەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کریستنسن نەکردووە و ئامادەن گوێ لە ئۆفەرەکان بگرن، بە مەرجێک لە بەرژەوەندی هەموو لایەنەکان بن، بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەی "سپۆرت”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە.

کریستینسن لە ساڵی ٢٠٢٢ پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە کرد، دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی

تا ئێستا کریستینسن نەیویستووە گوێ لە ئۆفەرەکان بگرێت، هەمیشە جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەیەوێت لە بەرشەلۆنە بمێنێتەوە.


AM:10:40:21/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌