گرێبەستێکی نوێ لە ڕاداری ئەمۆریمدایە لە یانەی مانچستەر یونایتد
وێستگە سپۆرت-
ڕوبێن ئەمۆریمی ڕاهێنەری پورتوگالی دەیەوێت گرێبەستێکی نوێ بۆ یانەکەى ئەنجام بدات
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ئەمۆریم هیوادارە ئیدارەی یانەکەی سەرکەوتوو بێت لە گواستنەوەی ئەستێرەی لاوی ئینگلیزی ئەنخێل گۆمێز کە لە ئێستادا یاری بۆ یانەی لیلی فەرەنسی دەکات.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە گۆمێز لە ساڵی 2020 وەک یاریزانێکی ئازاد مانچستەر یونایتدی بەجێهێشتووە، هاوینی داهاتووش گرێبەستەکەی لەگەڵ لیل کۆتایی دێت.
مانچستەر تاکە یانە نابێت لە کێبڕکێی گواستنەوەی ئەو ئەستێرە لاوەیەدا، بەتایبەتی کە بەهەمان شێوە سەرنجی تۆتنهامی هۆتسپێرشی بۆ خۆی ڕادەکێشێت.
گۆمێز تەمەنی 24 ساڵە و لە یاریکردندا وەک یاریزانێکی هێڵی ناوەڕاستی هێرشبەر یارى دەکات
گۆمێز لە 129 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان یاری بۆ یانەی لیل کردووە و 9 گۆڵی تۆمارکردووە و 19 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە.
AM:10:31:21/11/2024
ئهم بابهته 52
جار خوێنراوهتهوه