‌ئەستێرەیەکى گرنگى عێراق لە یارییەکەى عومان بەشدارى ناکات

وێستگە سپۆرت-

عەلی جاسمى ئەستێرەى هێڵی پێشەوەى هەڵبژاردەى عێراق توشی پێکان بووە لە پاژنەی پێیدا و بەرامبەر عومان پشووی پێدەدرێت.

فیراس بەهر ئولوم، ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی عێراق ڕایگەیاند،یاریزان عەلی جاسم لە یارییەکەی شێرەکانی ڕافیدەین بەرامبەرهەڵبژاردەی عومان ناتوانێت بەشداری بکات.

دەزگای شەفەقی ناوخۆی لە رێگەی فیراس بەهر ئولومەوە دوپاتیکردەوە، ئەنجامی پشکنینەکان دەریخستووە کە عەلی جاسم بەرامبەر ئوردن توشی پێکان بووە لە پاژنەی پێیدا و پێویستیی پشودانی یاریزانەکەیانپشتڕاستکردۆتەوە


AM:11:18:18/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌