‌دیدیە دیشامپ باس لە هۆکارى بردنەوەکەیان دەکات لە ئیتاڵیا

وێستگە سپۆرت-

دیدیە دیشامپی  ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا باسی لە هۆکاری بردنەوەكه‌یان ده‌كات  بەسەر هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بە ئەنجامی 3-1.

دیشامپس لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی فۆتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە دەڵێت: پێموایە بەکارهێنانی سێ یاریزان لە هێرشبردندا زۆر گرنگ بوو بۆ ئەوەی یارمەتیدەرمان بێت بۆ بەرگریکردنێکی باش، هەروەها توانیمان کێشە بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دروست بکەین.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە ڕووی تەکنیکییەوە هەڵبژاردەی فەرەنسا ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد، بڕیارەکانیش سەبارەت بە شێوازی جێبەجێکردنی لێدانی سزا لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەیەک لە پێگەی بەرگری ئیتاڵیا درا، ئێمەش ئاستێکی باشمان پێشکەش کرد.

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا وتیشى: بێگومان ئیتاڵیا ئەو کوالیتییە گەورەیەی نیشان دا کە خاوەنییەتی، فەرەنسا پێویستی بەم شەش یارییە بوو بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: تیپەکەمان گەنجە و هەندێک ئەزموونی هەیە، بەڵام کوالیتی هەیە و ئەمڕۆش ئەوەمان سەلماند.


AM:10:03:18/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌