‌ئەستێرەیەک دەبێتە قوربانى هاتنى دەیڤز بۆ ڕیاڵ مەدرید

وێستگە سپۆرت-

هاتنى ئەلفۆنسۆ دەیڤز کۆتایی بە ماوەى یاریکردنى  فران گارسیا یان فێرلاند مێندى دەهێنێت 

هەرچەندە بریکاری یاریزانە تەمەن 24 ساڵەکە ڕەتیکردەوە پێشتر ڕێککەوتن لەنێوان هەردوولادا هەبووبێت، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە مانگی یەکدا ریاڵ مەدرید ئەو گرێبەستە یەکلایی بکاتەوە

ڕۆژنامەى مارکا باس لەوە دەکات ئەگەر دەیڤز بێتە یانەکە، ئەوە مانای ئەوە دێت کە یەکێک لە فێرلاند مێندی یان فران گارسیا دەبێت بڕوات

مارکا باس لەوەش دەکات هاتنی چاوەڕوانکراوی ئەلفۆنسۆ دەیڤز، هەروەها کۆتایی بە هەر هەلێکی گەڕانەوەی میگێل گوتیرێز لانیکەم لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆ ڕیال مەدرید دەهێنێت


AM:11:22:17/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌