‌یاریزانێکى بەرشەلۆنە دوو ئۆفەرى بە دەستگەیشتووە

وێستگە سپۆرت-

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا ئاشکراى دەکات یەکێک لە یاریزانەکانی بەرشەلۆنە دوو ئۆفەری پێگەیشتووە بۆ ئەوەی لە مانگی یەکی داهاتوودا یانەکە جێبهێڵێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی، ئیریک گارسیای بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە دوو ئۆفەری لە یانەی ڕیاڵ سۆسیداد و جیرۆنا وەرگرتووە.

یانەی ڕیاڵ سۆسیداد هەوڵدەدات هێڵی بەرگری بەهێزتر بکات، لەکاتێکدا جیرۆنا متمانەی بە تواناکانی بەرگریکارەکە هەیە، دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو بە خواستن لەگەڵیان یاریی کرد.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕەنگە بەرشەلۆنە پێشوازی لە ئۆفەرەکەی ڕیال سۆسیداد بکات، بەتایبەتی کە بە خواستن کراوە.


AM:11:17:30/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 36 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌