‌ئەنچیلۆتى ترسى لە ئەستێرەیەکى بەرشەلۆنە هەیە

وێستگە سپۆرت-


کرلۆ ئەنچیلۆتی ترسی لە ئاستە بەرزەکەی رافینیا هەیە و چوامینی راسپاردووە تا ئەرکی چاودێریکردنی بگرێتە ئەستۆ.

ڕۆژنامەی رێلیڤۆی ئیسپانی ئاشکراى کردووە  ئەو یاریزانەی بەرشەلۆنە کە زۆرترین نیگەرانی و ترسی لای ئەنچیلۆتی دروستکردووە، لامین یامال یان رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی نییە، بەڵکو رافینیای بەڕازیلیە کە یاریزانی باڵی چەپی یانە کەتەلۆنییەکەیە.

ریلیڤۆ نوسیویەتی، ئەنچیلۆتی پلانی داناوە کە بۆشایی لاکان و قوڵای یاریگا لەبەردەم هێرشبەرە بەڕازیلیەکە کەمبکاتەوە، هەروەها چوامینی راسپاردووە کە ئەرکی چاودێریکردنی راکردنە مەترسیدارەکەی بگرێتە ئەستۆ.

رافینیا لەم وەرزەدا لەکۆی 13 یاری لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکان نۆ گۆڵ و هەشت ئەسیستی تۆمار کردووە، یاری رابردووش بەرامبەر بایرن لە چامپیۆنز لیگ هاتریکى تۆمار کرد 


AM:10:48:26/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 1252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌