‌تۆتنهام نرخى پێدرۆ پۆرۆى بۆ ریاڵ مەدرید ئاشکرا کرد

وێستگە سپۆرت-

یانەى تۆتنهام نرخى پێدرۆ پۆرۆى ئەستێرەى یانەکەى بۆ ریاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات 

لە ماوەکانی رابردوو رۆژنامە ئینگلیزییەکان خواستی ریاڵ مەدریدیان بۆ گواستنەوەی پێدرۆ پۆڕۆ ئاشکراکرد، هەروەها دڵخۆشی ئەو یاریزانەیان بە گرنگی پێدانی ریاڵ مەدرید دوپاتکردەوە.

لەم بارەوە پێگەی فوتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردەوە، تۆتنهام بە چاودێریکردنی مێرەنگێ لە بەرامبەر تواناکانی پێدرۆ پۆڕۆ دەزانێت لەبەر ئەوە نرخی یاریزانەکەی دیاری کردووە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، یانەی مان سیتی هاتووەتە سەرهێڵ بۆ گواستنەوەی ئەستێرە ئیسپانییەکە، لەبەر ئەوە سپێرز بڕی 80 ملیۆن پاوەندیان بە نرخی دەستبەرداربوو لەو بەرگریکارە دیاری کردووە.


AM:10:34:24/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌