‌مێسی ئاماژە بە بەشداریکردنی لە مۆندیالی ٢٠٢٦ دەکات

وێستگە سپۆرت-

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی ئینتەر میامی وەڵامی پرسیارە دووبارەکانی دایەوە سەبارەت بە بەشداریکردن لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە مۆندیالی ٢٠٢٦.

مێسی لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی تیشکی خستۆتە سەری، وتی: بەشداریکردنم لە مۆندیالی ٢٠٢٦ ڕاشکاوانە بڵێم، وادە و بەروارێکم بۆ خۆم دانەناوە؟

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "من بە سادەیی چێژ لە هەموو شتێک وەردەگرم. بوون لێرە و هەستکردن بە خۆشەویستی خەڵک زیاتر لە جاران کاریگەری لەسەرم هەیە".

وتیشى : دەبێت ئەمساڵ تەواو بکەم و دەمەوێت ئامادەکاری باش بۆ وەرزی داهاتوو بکەم، دەمەوێت هەنگاو بە هەنگاو بەرەو پێشەوە بچم و چێژ لە هەموو ڕۆژێک وەربگرم.

لە درێژەدا وتی: هەست بە ئاسوودەیییەکی زۆر دەکەم لەگەڵ ئەم تیپە تا ئەو کاتەی هەست بە باشی بکەم و بزانم دەتوانم یارمەتی تیپەکە بدەم و بەو شێوەیەی کە دەمەوێت ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەم، بەردەوام دەبم لە چێژوەرگرتن.


AM:10:34:16/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌