‌فابریزیۆ ڕۆمانۆ ڕاستییەکانی کۆتایی هاتنی ژیانی وەرزشی دەیڤید ئالابا ئاشکرا دەکات

وێستگە سپۆرت-

فابریزیۆ ڕۆمانۆى ڕۆژنامەنوسى بەناوبانگ  ڕاستییەکانی کۆتایی هاتنی ژیانی وەرزشی دەیڤد ئالابای یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئاشکرا کرد

ئالابا لە سەرەتای وەرزی ڕابردوودا تووشی قورسى ئەژۆنى بووە و تاکو ئێستاش نەگەڕاوەتەوە

ڕۆژی دووشەممە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان ئاشکرایان کرد گەڕانەوەی دەیڤید ئەلابا بۆ یاریگا دوادەکەوێت بەهۆی سەرهەڵدانی کێشەی نوێ پەیوەست بە خودی پێکانەکە وهەر ئەمش وای کرد بڵێن بیر لە وازهێنان دەکاتەوە


بەڵام فابریزیۆ ڕۆمانۆ بە تەواوی ئەو بابەتە ڕەتکردەوە و وتی: دەنگۆی ئەگەری کۆتایی هاتنی پێشوەختەی ژیانی وەرزشی دەیڤید ئالابا یان ئازاری نوێی ئەژنۆی تەواو بێمانایە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا چاکبوونەوەی ئالابا بەپێی پلان دەڕوات، یاریزان و پزیشک و ڕاهێنەرانی لەشجوانی ڕازین لە پرۆسەی چاکبوونەوە، ئەو بەردەوامە لە پلانەکەی و هەست بە باشتربوون دەکات.


AM:09:51:16/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌