‌چێڵسی یاریزانێكی بەرشەلۆنەی كردۆتە ئامانج

وێستگە سپۆرت-

یانەی چێڵسی دەەوێت لە گواستنەوەكانی زستانەدا گرێبەست لەگەڵ كۆندی بەرگریكاری بەرشەلۆنە واژوو بكات

بەگوێرەی ئەوەی ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی ئامانجی گواستنەوەی جیولس کوندێیە لە یانەی بەرشەلۆنە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، بەهای گرێبەستەکە دەگاتە 60 ملیۆن یۆرۆ، چێڵسیش ئۆفەرەکەی پێشکەش بە بەرشەلۆنە دەکات.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئەگەر دانوستانەکان شکستیان هێنا، پەنا بۆ بژاردەی دووەم دەبەن، ئەویش جێرمی فریمپۆنگ، یاریزانی بایەر لیڤەرکوزن، کە لەسەرەتای هاویندا ئامانجی بەرشەلۆنە بووە.

چێڵسی خوازیاری بەهێزکردنی نوێیە بۆ پۆستی بەرگریکاری ڕاست، پێش مانگی یەک، بەهۆی پێکانەوە چەندین جارەی ر ڕیس جەیمس.




PM:08:18:19/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌