‌گۆڵکارى مۆندیالى ١٩٩٠ کۆچى دواى کرد

وێستگە سپۆرت-

سالڤاتۆر سکلاشى ئەستێرە و گۆڵکارى ئیتاڵیا لە تەمەنى ٥٩ ساڵیدا بەهۆى شێرپەنجەى قۆڵۆنەوە کۆچى دواى کرد 

سکلاشى لە باشووری شاری پالێرمۆ لە ئیتاڵیا لە گەڕەکێکدا لە دایکبووە کە مافیاکان کۆنترۆڵی دەکەن، هەروەها لە خێزانێکدا کە لە خانووی حکومەتدا دەژیا، هەژاری نەیهێشتووە تەنانەت بچێتە قوتابخانە، بەو پێیەی باوکی کاری زبڵ کۆکەرەوەی دەکرد، کوڕەکەش هیچ بژاردەیەکی نەبوو جگە لەوەی یارمەتی خێزانەکەی بدات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەختی ژیان.


سکلاشى لە ڕێگەی تیپێکی ناوخۆییەوە فێری تۆپی پێ بوو، لە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەم دووەمیاندا مەرجی ئەوە بوو بۆ هەر گۆڵێک کە لەگەڵ تیپەکەدا تۆماری دەکات، "2 یۆرۆ"ی پێبدرێت، پێش ئەوەی بچێتە تیپی مێسینا لە پلەکانى خوارەوە لە ساڵى ١٩٨٢ تا ١٩٨٩  و دواتریش  پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە بکات لە کۆتایی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا.

سکلاشى لەگەڵ یۆڤانتۆس جامی ئەوروپاى بردەوە دوو هەفتە پێش دەستپێکردنی مۆندیال

سالڤاتۆر بوو بە پاڵەوانێکی نیشتمانی لە ئیتاڵیا دوای ئەوەی لە مۆندیالدا ٦ گۆڵی تۆمارکرد و بوو بە گۆڵکاری مۆندیالى ١٩٩٠ .

سکلاشى لەو کاتەدا خەڵاتی باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنا، بەڵام دوای ساڵێک ژیانی وەرزشی لەگەڵ ئازۆری وەستا، دوای ئەوەی ڕووی لە ئینتەرمیلان کرد لە ساڵى ١٩٩٢ تا ١٩٩٤ لە ئینتەر مایەوە و و لەوێشەوە بۆ یۆبیلیۆ ئیواتای ژاپۆنی کە لە ساڵی 1997 ئەو یانە ژاپۆنییەشى جێهێشت.


سکلاشى لە ساڵی ٢٠٢٢ تووشی شێرپەنجەی قۆڵۆن بوو، ڕۆژی چوارشەممە چاوەکانی بۆ هەمیشە لە شارەکەی خۆی لە پالێرمۆ داخست.


AM:10:47:19/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌