‌بەرشەلۆنە لەم هاوینەدا ڕۆشتنى ئەستێرەیەکى بۆ مان یونایتد ڕەتکردۆتەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ڕابردوودا ئۆفەری گواستنەوەی یەکێک لە یاریزانەکانی بۆ خولی ئینگلیزی ڕەتکردووەتەوە.

ڕادیۆی ئیسپانی ڕیلیڤۆی ئیسپانی دووپاتی کردەوە کە بەرشەلۆنە دوو ئۆفەری لە خولی ئینگلیزی وەرگرتووە، ئەویش لەلایەن مانچستەر یونایتد و تۆتنهامەوە بۆ گواستنەوەی فێرمین لۆپێز

هەواڵەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە بەرشەلۆنە بە توندی ڕۆیشتنی ئەو یاریزانەی ڕەتکردووەتەوە و فێرمین خۆی ویستویەتی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەردەوام بێت.


AM:10:54:16/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌