‌سپالێتى: یاریزانەکانم نایاب بوون

وێستگە سپۆرت-

لوسیانۆ سپالێتی ڕاهێنەرى ئیتاڵیا ستایشى ئاستى یاریزانەکانى دەکات پاش بردنەوەیان لە فەڕەنسا.

سپالێتی بە ڕای سپۆرتی ڕاگەیاند: ئەمە کلیلی یارییەکە بوو، کە توانیان دەستبەجێ وەڵام بدەنەوە، ئێمە ئەو یارییەمان ئەنجامدا کە ویستمان هەمیشە دەرفەتێک هەیە بۆ ئەوەی شتێکی باشتر بکەین وئەمڕۆ زۆر باش بووین 

سپالێتی ستایشی گەڕانەوەی تۆنالی ئەستێرەی یانەی نیوکاسڵ یونایتدی کرد بۆ پێکهاتەی ئیتاڵیا دوای 10 مانگ دوورکەوتنەوە بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانی گرەوکردن.

سپالێتی دەڵێت: ئاستەکەی زۆر نایاب بوو، ترسمان لەوە هەبوو کە نەتوانێت 90 خولەک یاری بکات، بەڵام ئاستێکى نایابى پێشکەشکرد 


AM:10:37:07/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌