ئاگادارن كیكی سیتین لەسەر خۆى و مێسى چى دەڵێت 
 
         
        
        
         وێستگە سپۆرت-
        
          
كیكی سیتینى ڕاهێنەرى بەرشەلۆنە دەڵێت من و مێسى لە تواناماندا هەیە خولى یانە پاڵەوانەكان بۆ بەرشەلۆنە ببەینەوەو خۆشحاڵیش دەبم ئەگەر كار لەگەڵ نیمار بكەم . 
		
		
لە میانەى لێدوانێكیدا بۆ پێگەى بى ئین سپۆرتى قەتەرى كیكی سیتین دەڵێت : ئەگەر باس لە مێسى بكەین كاتێكى زۆرى دەوێت ، بەڵام  هەردوومان تواناى بردنەوەى نازناوى خولى یانە پاڵەوانەكانمان بۆ بەرشەلۆنە هەیە . 
		
		
لە درێژەى لێدوانێكیدا كیكی سیتین دەڵێت : ڕازیم بەو تیمەى كە لە بەردەستم دایە وبێگومان تواناى بردنەوەى نازناوەكانیان هەیە . 
		
		
لە بەشێكى دیكەى قسەكانیدا كیكی سیتین دەڵێت ڕاهێنەرایەتى یانە كەتەلۆنییەكە شانازییەكى گەورەیە .
		
		
 لە كۆتایشدا لەسەر ئارەزووى هاتنى گەڕانەوەى نیمار بۆ بەرشەلۆنە سیتین وتى: بەڵێ بێگومان ئارەزووى هاتنى دەكەم و بێگومان یاریزانێكى نمونییە.
		
 
 
        
        AM:11:59:23/05/2020 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									2784
 جار خوێنراوهتهوه