زیدان بە تەواوی داهاتووی ئەستێرەیەكی تیپەكەی یەكلایی كردەوە 
        
        
        
         وێستگە سپۆرت-
        
          
زەینەدین زیدانی فەڕەنسی وراهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید داهاتووی ئیسكۆی ئەستێرەی یانەكەی یەكلایی دەكاتەوە .
		
		
پێگەی كۆندیفیشناڵی ئیسپانی ئاماژەی بەوە كردووە زیدان بەهیچ شێوەیەك دەستبەرداری تواناكانی  ئیسكۆ نابێت لە بەرژەوەندی هیچ یانەیەك . 
	
	
ئەو پێگەیە باس لەوەش دەكات كە زیدان لە بارەی گرنگی ئیسكۆوە ئاشكرای كردووە كە دەستبەرداری ئیسكۆ نابین ، ئەو یاریزانێكی لێهاتووی یانەكەمانە .
	
	
جێگەی ئاماژەیە دوو یارییە زیدان بە شێوەی سەرەكی پشت بە تواناكانی ئیسكۆ دەبەستێت .
	
	ئەم لێدوانەی زیدان لە كاتێكدایە كە زۆرێك لە سەرچاوەكان لە ماوەی رابردوودا باسی رۆشتنی ئەو یاریزانەیان دەكرد لە یانەكەیدا
	
	
	
 
        
        AM:11:38:02/12/2019 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									10724
 جار خوێنراوهتهوه