دەزگاى میدیایی کوردسات لە کەناڵى ڕووداوى بردەوە
وێستگە سپۆرت-
لە یارییەکى دۆستانەدا کەناڵى کوردسات شکستى بە کەناڵى ڕووداو هێنا.
لە یارییەکى دۆستانە بە مەستى لێک نزیکبونەوە و هەمانهەنگى زیاتر هەردوو دەزگاى میدیاى کوردسات و کەناڵى ڕووداو لە یاریگاى نێو بەرزاییەکانى سلێمانى ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە. لە تایمى یەکەم سەرەتا ڕووداو دەستپێشخەرى کرد و گۆڵى یەکەمى تۆمار کرد ، بەڵام پاش ئەم گۆڵە یاریزانانى کوردسات بە بەهێزى گەڕانەوە و توانیان هەر لەو تایمە دوو گۆڵ تۆمار بکەن و تایمى یەکەم بە پێشکەوتنى یاریزانانى کوردسات کۆتاییهات.
لە تایمى دووەمدا ڕکابەرییەکى زیاتر بینرا و یاریزانانى کوردسات توانیان گۆڵى سێیەم و دڵنیایی تۆمار بکەن و یارییەکەش ٣-١ لە سودى دەزگاى میدیاىی کوردسات کۆتاییهات.
لە کۆتایشدا لە لایەن خاتوو ( شاناز ئیبراهیم ) خانمى یەکەمى عێراق خەڵاتى دەزگاى میدیایی کوردسات بەخشرایە کەناڵى ڕووداو
بڕیاریشە یارى گەڕانەوە لە هەولێر ئەنجام بدرێت.
AM:09:31:25/05/2024
ئهم بابهته 672
جار خوێنراوهتهوه