نەورۆز لە ئەركێكی قورس دا میوانداری شورتە دەكات
وێستگە سپۆرت-
یانەی نەورز لە ئەركێكی قورس دا و لە بەردەم هاندەرانی میوانداری شوڕتەی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو دەكات.
بڕیارە ئەمڕۆ لە یارییەكانی هەفتەی 17ی خولی ئەستێرەكانی عێراق یانەی نەورۆز لە یاریگای یانەی سلێمانی ناسراو بە ( مەلعەبەكە) میوانداری شوڕتە بكات.
نەورۆز دوو هەفتەیە لەسەر یەك بردنەوە تۆمار دەكات و دەیەوێت لە ئاستە بەرزەكەی بەردەوام بێت و یانەكە لە ئێستادا بە كۆكردنەوەی 26 خاڵ لە پلەی چوارەم دایە و هەرچی یانەی شورتەشە بە كۆكردنەوەی 35 خاڵ پلەی دووەمی گرتووە .
وەرزی ڕابردوو نەورز نەیتوانی نە لە یاری چوون نە لە یاری گەڕانەوە لەو یانەیە بباتەوە بە جۆرێك لە نێو یاریگای خۆی 2-2 لەگەڵی یەكسان بوو ، لە نێو یاریگای شەعبیش شورتە بە گۆڵێكی بێ وەڵام شكستی بە یانەكەی شاری سلێمانی هێنا.
PM:12:02:29/02/2024
ئهم بابهته 720
جار خوێنراوهتهوه