له پاڵه‌وانێتى شه‌تره‌نج كچانى كورد كۆنترۆڵى به‌غداد ده‌كه‌ن
وێستگە سپۆرت-
كچانى كورد له پاڵه‌وانێتى شه‌تره‌نجى عێراق و له ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان توانیان كۆنتڕۆڵى به‌غداد بكه‌ن و ده‌سكه‌وتى گه‌وره‌یان به ده‌ستهێنا.
ڕۆژى هه‌ینى ڕابردوو پاڵه‌وانێتى شه‌تره‌نجى عێراق بۆ ئاسته ته‌مه‌نییه‌كانى ( شه‌ش ساڵ ، هه‌شت ساڵ ، 10 ساڵ ، 12 ساڵ) له هۆتێل ئه‌نته‌ر له شارى به‌غدادى پایته‌ختى عێراق به‌ڕێوه‌چووه.
ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان به‌سه‌ر پێنج گروپ دابه‌شكرابوون كه تێیدا كچانى كورد توانیان كۆنترۆڵى سێ گرووپ بكه‌ن و پله‌ى یه‌كه‌م به ده‌ستبهێن.
له ئاستى هه‌شت ساڵان ( ئالین ئومێد) دانیشتوى شارى سلێمانى توانى پله‌ى یه‌كه‌م به ده‌ستبهێنێت.
هاوكات له ئاستى 10 ساڵان ( ڕێسا كامه‌ران وریا قانع) كه دانیشتووى شارى سلێمانییه پله‌ى یه‌كه‌م به ده‌ستهێنا.
له ئاستى 12 ساڵانیش ( لارا سه‌میر) كه دانیشتووى شارى هه‌ولێره توانى پله‌ى یه‌كه‌م ده‌ستبه‌ر بكات.
ساڵانه ئه‌م پاڵه‌وانێتییه ئه‌نجام ده‌درێت بۆ دیاریكردنى یه‌كه‌مه‌كانى عێراق تا ئه‌وه‌ى ببنه نوێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى له پاڵه‌وانێتییه‌كانى ئاسیا و جیهان. به تایبه‌ت كه پاڵه‌وانێتى وڵاتانى عه‌ره‌ب له 18ى مانگى 10 له وڵاتى سوریا ئه‌نجام ده‌درێت بۆ یارى شه‌تره‌نج و یه‌كه‌مه‌كان ده‌بنه نوێنه‌رى هه‌ڵبژرده‌كه له‌و پاڵه‌وانێتییه
لاى خۆشییه‌وه كامه‌ران وریا قانع باوكى ( ڕێسا) كه‌توانى له ئاستى 10 ساڵان پله یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنێت له لێدوانێكیدا بۆ وێستگه سپۆرت وتى: پاڵه‌وانێتییه‌كه زۆر به‌باشى به‌ڕێوه‌چوو، بێ هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان یاریزانى كورد و عه‌ره‌ب و هیچ لایه‌نگرییه‌كى تێدا نه‌بوو.
كامه‌ران وتیشى: ده‌ستخۆشى له یه‌كێتى شه‌تره‌نجى عێراق ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتییه و هاوكات سوپاسى تایبه‌تى مامۆستا زۆزگى كرد له ئه‌كادیماى فیشه‌ر له سلێمانى كه خۆبه‌خشانه پێش پاڵه‌وانێتییه‌كه ڕاهێنانى به كچه‌كانی كرد و ڕۆڵى گرنگى هه‌بوو له سه‌ركه‌وتنى كچه كورده‌كان.
PM:10:16:04/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1804
جار خوێنراوه‌ته‌وه