چیان له شه‌نگال ده‌وێت
لەتیف فاتیح فەرەج
له 2014 كه تۆزی سه‌یاره‌كانی داعش ده‌ركه‌وت هه‌رچی
هێزی خۆ به شتزان و كاكی پێشمه‌رگه‌ی شه‌نگاله قه‌لفڕیان كرد‌و فریای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی
ئه‌و خاتونه‌ش نه‌كه‌وتن كه پێشی پێگرتبون و ده‌یگوت بۆ كوێ ده‌چن و بۆ شه‌نگال
جێ‌دێڵن ، كه‌س بوێری ئه‌وه‌ی نه‌بوو یه‌ك پله داری پێشمه‌رگه له سه‌ر ئه‌و حه‌یاچوونه
سزابدات.
گروپێك شه‌ڕڤانی بوێر‌و ئازا له چیای شه‌نگاله‌وه لوله‌ی
تفه‌نگه‌كانیان كرده شه‌مشه‌مه كوێره‌كانی تاریكی و دوای جینۆ سایدێكی گه‌وره‌ی
شه‌نگالیه‌كان شه‌نگالیان له جینۆسایدی مه‌ترسیدارتر پاراست ، ئه‌و كاته ئه‌ردۆغان
وه‌ك داعشیه‌ك شاگه‌شكه‌ی ئه‌وه بوو داعش هه‌موو كوردستان بسوتێنێ ، لێ شه‌ڕڤان
و گه‌ریلا نه‌یانهێشت.
. 3 ئه‌مه‌ریكا له شكستی شه‌نگالا وه‌ك
پێویست ده‌نگی نه‌بوو ، له سه‌ركه‌وتنی شه‌ڕوانه‌كانی شه‌نگال و شه‌نگالیه‌كاندا
وه‌ك پێویست پشتگیری نه‌كردن ، ئه‌مه‌ریكا ئێستاش كه هه‌موولایه‌ك ده‌یانه‌وێ كه‌ڵبه
له شه‌نگال گیر بكه‌ن دیسان بێده‌نگه
.
4 . فه‌ڕه‌نسا كه خۆی وه‌ك
دۆستی كورد نیشانده‌دات ، به كرده‌وه‌ش ده‌یه‌وێت شه‌نگال ئاوه‌دان بكرێته‌وه ،
كه‌چی له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و چه‌ڵته‌كانی ئه‌ردۆغان بێده‌نگه‌و له ته‌ماشاكه‌رێك
زیاتر نیه.
. 5 توركیا
له زاری ئه‌ردۆغانه‌وه ده‌ڵێت شه‌وێك له پڕ ده‌چینه شه‌نگاله‌وه ، له به‌رانبه‌ر
ئه‌م بێئه‌ده‌بیه‌دا ده‌وڵه‌تی عیراق و كازمی له بری وه‌ڵامی بده‌نه‌وه له ته‌كی
داده‌نیشن و له گه‌ڵیدا له‌دژی هاوڵاتیه‌كانی شه‌نگال كه هاوڵاتی عیراقین ده‌چنه
سه‌نگه‌رێكه‌وه.
. 6 پێشمه‌رگه
كه 2014 له ئاسك تیژ تر پشتیان له شه‌نگال كرد‌و هه‌ڵاتن ، ئێستا ئه‌وانیش هه‌ڕه‌شه‌ی
شه‌ڕ له ته‌ك شه‌نگالیه‌كان ده‌كه‌ن ، شه‌ڕی به وه‌كاله‌ت و بۆ توركیا، سوپای
عیراقیش ئه‌و سوپایه‌ی سه‌ركرده‌كانی به مه‌كسی ژنانه‌وه له موسڵ هه‌ڵاتن ،
ئێستا هه‌ڕه‌شه له شه‌نگال و شه‌نگالپارێزه‌كان ده‌كه‌ن.
. 7 ئێران
و توركیا كه دوو دوژمنی سه‌رسه‌خت و قێزه‌ونی یه‌كترن و هه‌رگیز كۆك نه‌بوونه مه‌گه‌ر
له سه‌ر له‌ناودانی كورد، ئێستا ده‌یانه‌وێت شه‌نگال بكه‌ن به مه‌یدانی جریتبازی
خۆیان.
. 8 ئه‌م
گه‌مه ناشرینه‌ی ئێستا‌و هه‌ڕه‌شه‌كانی " توركیا ، عیراق ، پارتی " له
لایه‌ك و بێده‌نگی ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی له لایه‌كی تره‌وه ئه‌و راستیه
ده‌رده‌خه‌ن كه شه‌نگال بێكه‌سترین شاری دنیایه ، شارێك جگه له ئێزدیخان شه‌ڕوانه‌كانی
خۆی زیاتر كه‌س نیه هاوكاری بكا.
. 9 له نێو ئه‌و بارودۆخه مه‌ترسیداره‌دا
سه‌رۆكی هه‌رێم له بری به‌رگرتن به په‌لاماردانی شه‌نگالیه‌كان ،وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌وتی
كوردستان به میرات بۆ ئه‌و مابێته‌وه ، ته‌خشان و په‌خشانی ده‌كات و له وڵاتان
له بری قسه كردن له چاره‌نووسی شه‌نگالیه‌كان ده‌ڵێت باسی كێشه‌كانی سوریامان
كرد !!
AM:11:18:01/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 948
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی