بەکورتی..
سیاسەتی خۆدزینەوە
كاوە محەمەد
بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان، کە یەکێکە لەکێشە سەرەکییەکانی بەردەم تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١، هەردوولای کێشەکە (حکومەتی هەرێم و شیعەکان) بەدوای دەقێکدا دەگەڕێن رێککەوتنی لەسەر بکەن کە بولری خۆدزینەوە لەجێبەجێکردنی یاساکەیان بۆ دەستەبەربکات؛
حکومەتی هەرێم دەیەوێت دەقەکە یارمەتیدەری بێت کە نە نەوت و نە هیچ داهاتێک رادەستی بەغدا بکات..شیعەکانیش دەیانەوێت دەقەکە وابێت کە هەرێم وەک سەریەشە لەکۆڵ خۆیان بکەنەوە و دەقێک بێت کە بەغدا ناچار نەکات هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەرێم بنێرێت، لەمەشدا ئیلتیزامنەکردنی چاوەڕوانکراوی هەرێم کۆمەکیان دەکات..
ئێستا ئەمە جەوهەری کێشەکەیە کە لەئەساسدا کێشەی مووچەخۆرانی خەڵکی هەرێمە و ئێمە داکۆکی لێ دەکەین و دەمانەوێت دەقێک بێت لەخزمەت مووچەخۆران، بەڵام نە بەغدا و نە هەولێر بە کێشەی خۆیانی نازانن و هەردوولا خەریکی شەرعاندنی سیاسەتی خۆدزینەوەن ..
PM:03:08:28/03/2021
ئهم بابهته 1292
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی