شەڕمەكەن بودجە سەركەوتنی هەموانە

‌مەلا بەختیار

دوای كێشمە كێشێكی زۆر، بۆ ساڵێك بودجە لە قوڕگی شێری تایفەگەری دەرهێنرا. جارێ‌ موچەخۆر گیرفانی گەرم نەبووە، دەردە كورد بەرۆكی گرتینەوە و شەڕە پەیج و جنێو، خەریكە دەسكەوتەكە لەبار دەبەن. 

یەكێتی و پارتی، لە دوای هەڵبژاردنی كوردستان و پێكەوەنانی كابینەی نوێوە، دوچاری قەیران و ترازان.. هاتوون.

دەرویەكیان بە پەسەندی بودجە بۆ كراوەتەوە، كەچی وەكو حكومەتێكی خۆ خۆر  یەكتر دەخۆن. دەشیانەوێ‌ ئاوها رای گشتی ئاشبكەنەوە..   دۆستان!

 پرسی كورد هێشتا ئه‌ركێكی قورسە بۆ لەمەودوا. سەركەوتنەكە هی هەموانە.. حكومەتەكەش هی پارتی و یەكێتی و گۆڕانە.. ئیتر بۆ بكرێتە سەركەوتنی لایەك؟!


PM:02:30:03/04/2021

ئه‌م بابه‌ته 1188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی