به‌گوێى ته‌وفیق ئه‌لحه‌كیم بكه‌ین باشتره
کەنعان بەهادين
تۆفیق ئه‌لحه‌كیم نووسه‌رى دیارى میسری ده‌ڵێت:هیچ شتێك گه‌وره‌مان ناكات له‌ژیاندا، ته‌نها برین و ئازارى گه‌وره..
له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ره‌وته فیكرى و ئایدۆلۆژییه‌كان به‌شێكن له (قادرمه) بۆ خۆ رهپێشكردن و به‌رزبوونه‌وه..
ته‌نها ئه‌و هێڵه گشتیانه وونن بۆ به‌رده‌وامى ژیانێكى باش بۆ تاكى رۆژهه‌ڵاتى، كه ئه‌گه‌ر ئه‌و لۆژیكه وه‌ك قادرمه به‌كار نه‌هێنرێن بۆ خۆپڕكردن ، ره‌نگه ئه‌و هه‌موو ده‌رچووه‌ى زانكۆ لهنێرگلهخانهكان ژیان گوزه‌ر نه‌كه‌ن، یاخود له‌ژێر دیواره‌كان به (سه‌عات و دان) گوڵبهرۆژه نهكرتێنن..
هه‌ندێ جۆرى خوێندنیش وه‌ك فیكر‌و ئایدۆلۆژیا به‌هه‌مان شێوه، بووه قادرمه‌و سه‌ركه‌وتنى ده‌یان گێل ( خوێندنى زانكۆ ئاست نزمه‌كان)، ئه‌وانه‌ى كه شت ده‌زانن و به‌جیدى خاوه‌نى روئیا و بۆچوونى باشن، وه‌ك تهماشهكهر بمێننه‌وه‌و له‌كۆتاشدا ده‌مرن و له‌رێگه‌ى پرسهنامهكانهوه دووباره دهیاندۆزینهوهو ئهسهفیان بۆ ده‌خوازین..
دكتۆر ته‌یب سابیر پزیشكى پسپۆرى راوێژكار له نه‌شته‌رگه‌رى گشتى له هه‌ولێر به كۆڕۆنا كۆچى دوایی كرد، ئه‌و پیاوه به‌رێزه سه‌ڕه‌ڕاى ئه‌و هه‌موو بڕوانه گه‌ورره جیهانیانه‌ى كه هه‌یبوو، له‌نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى خزمه‌تى خه‌ڵكى ده‌كرد، به راى من ئه‌م ده‌بوایه وه‌زیرى ته‌ندروستى با..
زۆرانى وه‌ك ئه‌و كه‌ڵه پیاوانه كه له‌م وڵاته هه‌ن، وه‌ك (ناكرێ دڵشاد محمد سه‌عیدى موزیسیانى مه‌زن، له ڤییه‌ننا خزمه‌تى بیگانه بكات، ده‌بێت بێته‌وه و بكرێ به وه‌زیرى رۆشنبیرى، یاخود گه‌وره راوێژكارێك به ره‌ئى و بۆچوونه‌كانى موزیك بباته پێشه‌وه)، یاخود ناكرێ مامۆستا عه‌زیز گه‌ردى رۆماننووس له به‌حركه به‌ته‌نیا له خانوێك بژى، ده‌بێت ئه‌و بهێنرێته پێشه‌وه، گوێى بۆ شل بكه‌ین و له ئه‌نجومه‌نێكى گه‌وره‌ى راوێژكارى دابنرێت)، دكتۆر جه‌مالى سلێمانى و سابیر كوردستانى كه‌ركووك و جه‌مال سه‌گرمه و ده‌یان كه‌ڵه پیاوى دیكه‌ى ئه‌م وڵاته، كه تا ده‌مرن نایاندۆزینه‌وه..
بۆیه به‌گوێى تۆفیق ئه‌لحه‌كیم بكه‌ن، با هێنده پیاوى گه‌وره‌ى بریندار لهپهناكان فه‌رامۆش نه‌كه‌ین و وڵاتیش به‌م شێوه‌ى ئێستا به‌رێوه بچێت..
PM:01:37:08/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 1264
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی