ئه‌گه‌ر شێخ ئه‌دهه‌م نه‌توانێ
لەتیف فاتیح فەرەج
ئه‌گه‌ر ئه‌دهه‌م بارزانی نه‌توانێ پردێكی په‌یوه‌ندی له نێوان نه‌وشیروان مسته‌فاو مه‌سعود بارزانیدا دروست بكات كه‌واته بۆ له سلێمانیه ، بۆ به نێو ماڵباتی بارزانی و پارتیه‌وه له‌و سلێمانیه‌یه، كه كۆمه‌ڵێ جنێو فرۆش ڕۆژانه له ڕێی جنێودان به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و نه‌وشیروان مسته‌فاوه جنێو به‌و شاره‌ئه‌ده‌ن ، ئاخر ئه‌گه‌ر شێخ ئه‌دهه‌م نه‌توانێ لای بارزانی ئه‌وانه بێده‌نگ بكات كه له‌سه‌ر بنه‌مای درۆ‌و بوختان پاره‌و پۆست وه‌رده‌گرن و ڕۆڵی جاسوس ده‌بینن، بۆ گواستنه‌وه‌و یاری كردن به ده‌نگ و قسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فاوه و ده‌یانه‌وێ له‌و ڕێگه‌یه‌وه ئاگری شه‌ڕخۆشبكه‌ن ، ئیتر بۆ نوێنه‌ری بارزانی و پارتی بێت له سلێمانی ، كێ ناڵێ ئه‌وه‌ی به بڕێ پاره ئه‌مڕۆ خۆی له گۆڕانه‌وه ده‌كات به پارتی ، به‌یانی به بڕێ پاره‌ی زیاتر نابێته میت و شتی تر ، ئه‌وه‌ی به پاره ڕوگه‌ی خۆی بگۆڕێ ،ڕوگه نوێیه‌كه‌شی به پاره ده‌فرۆشێ ، ئاخر ئه‌گه‌ر شێخ ئه‌دهه‌م نه‌توانێ له باره‌ی محه‌مه‌د حاجیه‌كانه‌وه ئه‌مه به مه‌سعود بارزانی بڵێ ، ئیتر چی ده‌كات له سلێمانی .
ئه‌گه‌ر ئه‌دهه‌م بارزانی نه‌توانێ به بارزانی بڵێت ، بۆ خه‌ڵكی سلێمانی و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌و ڕانیه نه‌وشیروان مسته‌فا سونبله‌و ناكرێ هه‌رچی ده‌مڕوت هه‌یه پیا هه‌ڵكاڵێت و قسه‌ی به‌رزو نزمی بۆ ئافه‌رینێ پێبڵێت ، ئیتر چۆن ده‌توانێ دیدی خه‌ڵكی سلێمانی و رۆشنبیر‌و لاوانی سلێمانی به‌لای بارزانی و خه‌ونه‌كانیدا ڕاكێشێت ، ئه‌گه‌ر شێخ ئه‌دهه‌م نه‌توانێ به بارزانی بڵێت چه‌ندین ساڵه له په‌نای تۆوه جنێو به دار‌و به‌ردی سلێمانی و ماڵباتی تاڵه‌بانی و هێرۆو شاناز‌و نه‌وشیروان مسته‌فا و ده‌یان و سه‌دان كه‌سی تر ده‌درێ ، چۆن داوای ئه‌وه بكات لێره‌وه خه‌ڵكێك له سه‌ر پارتی و بارزانی قسه نه‌كه‌ن .
ئه‌گه‌ر شێخ ئه‌دهه‌م بۆ ئه‌وه‌هاتوه بۆ سلێمانی تا په‌یوه‌ندی ئه‌م ناوچه‌یه‌و پارتی ئاسای بێته‌وه و زه‌مینه بۆ ئه‌وه بسازێ سبه‌ینێیه‌كی ئارام و ئاسوده دروست بێت ، پێویسته ڕوون و ڕه‌وان به ناوی ماڵباتی بارزانی و پارتیه‌وه داوای ڕاگرتنی ئه‌و هێرشه بكات كه‌ڕۆژانه ده‌كرێته سه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فاو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كادیر‌و چالاكانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و لایه‌نه ئیسلامیه‌كان ، ئاخر به ڕیشی كێ ڕه‌وایه به ناوی پارتی و ماڵباتی بارزانیه‌وه ڕۆژێ په‌لاماری تاڵه‌بانی و بنه‌ماڵه‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌دو ڕۆژێ په‌لاماری نه‌وشیروان مسه‌ته‌فاو ڕۆژێ تر په‌لاماری مامۆستا عه‌لی باپیر‌و ئه‌م و ئه‌و بدرێت .
هه‌قه شێخ ئه‌دهه‌م یان ئه‌وه قه‌بوڵ نه‌كات یان نوێنه‌رایه‌تی پارتی و ماڵباتی بارزانی نه‌كات یان ڕاست و ڕوان بڵێ ئه‌وه‌ی ماڵی له شوشه بێت هه‌ق نیه به‌رد بگرێته ماڵی خه‌ڵكی تر ، من له ماوه‌ی ڕابردودا ویستم ڕاسته‌وخۆ ئه‌مانه به شێخ ئه‌دهه‌م بڵێم و ئه‌وه‌شی پێ‌بڵێم ده‌كرێت ئێوه‌و خه‌ڵكی تر له ناو گۆڕان و پارتیدا ئاوێ به‌م ناكۆكیه‌دا بكه‌ن .
PM:12:31:23/06/2016
ئه‌م بابه‌ته 9991
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی