زمان و ده‌وڵه‌ت ڕه‌وشت و ده‌وڵه‌ت
لەتیف فاتیح فەرەج
له‌م رۆژانه‌دا هه‌ندێك بۆچوون و دید ده‌خوێنینه‌وه كه مرۆڤ ناچاری ڕشانه‌وه ده‌كه‌ن ، ناچاری بێز لێبوونه‌وه له‌و زمانه‌ی به‌و جۆره ده‌بێژێ یان ده‌نووسێ ، له گه‌رمه‌ی ئه‌وه‌ی كه یه‌كێتی و گۆڕان لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه ، كه‌سانێكی نا ئاسایی ، په‌لامار ده‌ده‌ن ، ئه‌و په‌لامار دانه ئه‌گه‌ر قسه‌و باسی خه‌ڵكانێكی ئاسایی بێت و خوێندنه‌وه‌ی نه‌بێ بۆ دۆخه‌كه هه‌ر نه‌یسه ، لێ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ، په‌لامارده‌ره‌كان كه‌سانی به‌رپرس و نزیك له ناوه‌ندی بڕیاری حزبی یان له‌و بابه‌ته بن ، ئه‌وه ده‌بێ بڵێین لێره‌دا هیستریایه‌كی شاراوه هه‌یه ، ڕه‌نگه هه‌ندێك لایان وابێ به‌وه لای خودان خۆیان شیرین ده‌كه‌ن ، هه‌ندێكیش به دوو پارویه‌كی دیكه‌ی نانه‌وه بن ، به‌ڵام ئایه هه‌ر ئه‌وانه داوای یه‌كڕیزی و ئه‌و قسه سواوانه‌یان نه‌ده‌كرد ، كه ده‌بێ ماڵی كورد یه‌كبخرێ ، ئه‌وه‌ی باسی ده‌وڵه‌ت ده‌كات ده‌بێ سه‌ره‌تا به ڕه‌وشت و زمانی ئاخاوتنی خۆیدا بچێته‌وه ، به‌و زمان و ڕه‌وشته‌وه ده‌وڵه‌ت چێنابێ ، هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردوه ئێمه لامان وابێ ئه‌و قسه‌كردنه له سه‌ر ده‌وڵه‌ت له‌م دۆخه‌دا له درۆ بچێت تا پڕۆژه .
بۆ ده‌وڵه‌ت چێكردن زمان ڕۆڵێكی گه‌وره ده‌بینێ ، زمانی كۆكردنه‌وه‌و پێكه‌وه‌یی ، نه‌ك زمانی په‌لامارو سه‌رده‌می كۆیلایه‌تی ، ناكرێ ئێمه له قسه‌و باسی ده‌وڵه‌تدا بین و هێشتا قۆناغی كۆیلایه‌تیمان تێنه‌په‌ڕاندبێ ، ئه‌و زمانه نزمه‌ی له نێو كایه‌ی سیاسی و میدیایی ئێمه‌دایه ، هی سه‌رده‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تیش نیه ، ئه‌و زمانه ، زمانی پرش و بڵاوكردنه‌وه‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه ، كێ به‌ر به‌و زمانه زۆر سوكه ده‌گرێ ، له كاتێكا ئێمه به دوی هاوبه‌شی و پێكه‌وه‌یدا ده‌گه‌ڕێین ، هه‌میشه په‌لامار نیشانه‌ی ئازایه‌تی و جوامێری نیه ، هه‌ڵبه‌ت ڕێویش هه‌ندێ جار په‌لامارو هه‌ڵمه‌ت ده‌با ، بۆیه ده‌كرێ له‌سه‌ر ئه‌م زمانه هه‌ڵوه‌سته بكرێت و داوای ڕونكردنه‌وه بكرێت .
له‌م ڕۆژانه‌دا ده‌بێ زۆربه‌مان گوێی خۆمان بگرین تا دڵمان به یه‌كا نه‌یه‌ت ، ده‌بێ چاومان له ئلستی هه‌ندێ جنێوی ناشریندا توند بگرین تا سه‌رمان گێژ نه‌خوات و نه‌ڕشێینه‌وه ، له‌م ڕۆژانه‌دا زۆر شتی قێزه‌ون ده‌بینین ، له كاتێكا ده‌كرێ نه‌رم بدوێین ، ده‌كرێ به ڕووی یه‌كه‌وه پێبكه‌نین ، ده‌كرێ خاوه‌نی زمانێكی دیكه بین ، مه‌سه‌له‌كه مه‌سه‌له‌یه‌كی ئاكاریه ، كه ئه‌مه‌ش جگه له‌وه‌ی ڕێژه‌ییه ، هه‌ندێك له بنه‌ڕه‌ته‌وه نیانه.
هه‌ر لێره‌شدا جێی خۆیه‌تی بڵێم له هه‌موو دنیادا ڕێز له توانا سیاسی و ئه‌كادیمی و ڕۆشنبیریه‌كانی نیشتمان ده‌گیرێ ، به‌ڵام لای ئێمه به پێچه‌وانه‌وه ، ئاخۆ چی ڕوویده‌دا ئه‌گه‌ر یه‌ك جارهه‌موو گوتبامان درود بۆ سوڵتان ، ئه‌و ده‌م كه‌س خرا نابوو ، وه‌یه یان نا ؟!
PM:03:49:16/05/2016
ئه‌م بابه‌ته 6849
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی