له ته‌ك ئاراسی حه‌سۆ میرخانا
لەتیف فاتیح فەرەج
خزم سڵاو: له فه‌یسبوكه‌كه‌ی خۆت ووتبوت پارتی ئیراده‌ی گه‌لی كورد
ته‌سلیم ناكات، ووتبووت راده‌ستكردنی نه‌وت له‌گه‌ڵ راده‌ستكردنی ئیراده
دوو شتی جیاوازن، من ده‌مه‌وێ به هێمنی و دوور له هه‌ڵچوون و گیر‌و
گاز‌و تۆمه‌ت و تانه گفت و گۆیه‌كی هێمنانه‌ت له گه‌ڵدا بكه‌م.
هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ی تۆ ئه‌وه ده‌نووسیت و سێ ماڵپه‌ڕی سنوری سلێمانی
ده‌یكه‌نه خه‌به‌ر "سپی میدیا، خه‌ندان، وێستگه" دوو هه‌واڵ سه‌رنجی
من راده‌كێشن، یه‌كه‌م له ناوجه‌رگه‌ی هه‌ولێر دوو چه‌كدار به جلی
مه‌ده‌نیه‌وه په‌لاماری "هاورێ كوردی" ده‌ده‌ن و پاش لێدانی زۆر پاره‌و
ناسنامه‌كه‌ی ده‌به‌ن، هه‌ر هه‌مان شه‌و خلوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری
توركیا ده‌ڵێت به هاوكاری پارتی "ئه‌و ده‌ڵێت هه‌ولێر" كۆتای به
په‌كه‌كه دێنین.
له دڵه‌وه هیواخوازی ئه‌وه‌بووم ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یڵێی وابێت، له دڵه‌وه
هیواخوازی ئه‌وه‌بووم كاتێ سوور بوون له سه‌ر ئه‌وه‌ی له 25ی 9ی 2017
ریفراندۆم كرا پاشگه‌ز نه‌بونایه‌ته‌وه‌و ئیراده‌ی مرۆڤی كورد نه‌شكێنرابا،
توخوا باسی خیانه‌ت و 16ی ئۆكتۆبه‌رو ئه‌وانه‌م بۆ مه‌كه، پێم بڵێ بۆ
سور نه‌بوون له سه‌ر سه‌رخستنی ریفراندۆم ،ئێستا كه ئه‌م وتاره ده‌نووسم
بڵاوكراوه‌یه‌كی ره‌نگاو ره‌نگی ئه‌و رۆژه‌م له به‌رده‌سته "به‌ڵێ یان
نه‌خێر، ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌میان" به كوردی و به عه‌ره‌بی نوسراوه
بڵێ ی به‌ڵێ چ ده‌بێت و بڵێ ی نه‌خێر چ ده‌بێت ، باشه ئه‌و هه‌موو
به‌ڵێیه كرا‌و هیچیش نه‌بوو.
خواستی كورد له خواستی سه‌ربه‌خۆییه‌وه هاتوه‌ته خواره‌وه بۆ پێدانی
موچه‌و بودجه‌یه‌ك كه له ساڵێكا كه‌متره له‌وه‌ی بۆ حه‌شدی شه‌عبی
دانراوه، باشه ئیراده شكاندن چیه، بیرمه له 2014 بارزانی باوك وتی
"ئه‌گه‌ر گه‌ل شه‌ش مانگ به‌رگه بگرنسه‌ربه‌خۆیی راده‌گه‌یه‌نن"، شه‌ش
مانگه‌كه له شه‌ش ساڵ تێپه‌ڕی و گه‌لیش هه‌ر باج ده‌دات.
نه‌بوونی ئیراده بریتیه له بوونی ئه‌و هه‌مووئۆردوه‌ی تورك له سه‌ر
سینگ و به‌رۆكی نیشتمان، نه‌بوونی ئیراده‌و شكاندنی ئیراده بریتیه له
برسی كردنی خه‌ڵك له كاتێكا له سه‌ره‌وه سه‌رانی ده‌سه‌ڵات له هیچیان
كه‌منیه‌و وه‌ك ده‌سته‌بژێری سعودی ده‌ژین، من حه‌زده‌كه‌م ئیراده‌ی مرۆڤی
كورد تێكنه‌شكێنرێ، به‌ڵام لابردنی ئاڵا له فڕگه‌ی هه‌ولێر له كاتی
هاتنی خلوسیدا ئیراده شكاندن و شكۆ روشێنی نه‌بێت چیه.
گیانی برا من و تۆیش ده‌زانین شكۆی مرۆڤی كورد زۆر خه‌راپ شكێنراوه،
شه‌ڕی من و تۆ ده‌بێت بۆ ئه‌وه بێت ئه‌و شكۆیه بگێڕینه‌وه، ده‌بێت
مرۆڤی كورد له مرۆڤی توركخاوه‌ن و عه‌ره‌بخاوه‌ن و فارسخاوه‌نه‌وه
بكه‌ینه مرۆڤی كورد خاوه‌ن، مرۆڤێك كه خاوه‌نی خۆی بێت، پێم سه‌یره
له‌وه‌ڵامی فراكسیۆنی هیوادا به جۆرێ قسه ده‌كه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وان
هه‌ر جاره‌و هێزی وڵاتێكیان هێنابێت بۆ سه‌ر سینگ و به‌رۆكی نیشتمان،
هه‌ڵبه‌ت من له ته‌ك ئه‌و فراكسیۆنه‌دا نایه‌مه‌وه‌و سه‌رنجی زۆرم هه‌یه،
به‌ڵام ئیراده‌ی مرۆڤی كورد ئه‌وان نه‌یانشكاندوه.
قوربان شكۆ به‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ حزبه‌كه‌ت بڕیار بدات هه‌موو
ئۆردوی تورك ئه‌م هه‌رێمه به جێبێڵن، به‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ر
ئه‌مڕۆ كه‌ركوك بگێڕیته‌وه سه‌ر هه‌رێم و په‌ڵكانه‌ش له چنگی ئه‌و
عه‌ره‌بانه رزگار بكه‌ی كه هه‌ندێكیان له هه‌ولێر نیشته جێن، به‌وه
ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ بڵێن چۆن له 90%ی خه‌ڵك پتر به به‌ڵێ
وه‌ڵامی ریفراندۆمیان دایه‌وه، ئێمه‌ش كاری پێده‌كه‌ین و داواش له
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای دادێ و ماكرۆن و سه‌رانی تر بكه‌ن دان به ئازادی
كوردستاندا بنه‌ن، نه‌ك لاتان وابێت شكۆ ئه‌وه‌یه نه‌وت به به‌لاش
بدرێته توركیا‌و داوی پاره‌ش له به‌غدا بكرێت.
هیوادارم گفت و گۆیه‌كی هێمنانه‌بكه‌ین
PM:12:27:20/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1476
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی