فریشته‌و شه‌یتان
لەتیف فاتیح فەرەج
ڕۆژگارێكی تازه هاتووه‌ته پێشه‌وه ، ڕۆژگارێك به ئاسانی ناتوانی خوێندنه‌وه بۆ مرۆڤه‌كان بكه‌یت ، ئاخر هه‌ندێ جار ئه‌وه‌ی تۆ لات وایه فریشته‌یه ، له پڕ له كرده‌وه‌یه‌كدا وێنه‌ی شه‌یتانمان نیشان ده‌دا ، یان به پێچه‌وانه‌وه كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه ئه‌م جۆره له تێنه‌گه‌یشتن له مرۆڤی ئێستا نائومێدیه‌كی گه‌وره دروست ده‌كات ، من ئهوهساڵانێكی زۆره سه‌یری ئه‌م دۆخه تایبه‌تیه ده‌كه‌م ، كه‌سێك زۆر باسی ئاكاروكاری ئاكاریانهو په‌یوه‌ندی نێوان ئاكارو مرۆڤ ده‌كات كه‌چی له پڕێكدا به هه‌نگاوێك به شتێكی نه‌خوازراو توشی شۆكمان ده‌كات ، ئه‌مه بۆ سیاسیه‌كان ، رۆشنبیره‌كان ،
پیاوه ئاینیه‌كان و كه‌سانی ئاسای هه‌روایه ، ئایه ئه‌مه به ئێمه ناڵێ مرۆڤی ئێستا ، كه ده‌كرێ ناوی بنه‌ین ، مرۆڤی سه‌رو پۆست مۆدێرنێته، یان لانی كه‌م مرۆڤی تێكه‌ڵ به‌و دنیا تازه‌یه ، ڕه‌نگه به ئاسانی نه‌خوێنرێته‌وه ، له‌مه‌دا هه‌ژاره‌كان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ، ڕه‌نگ جیاوازه‌كان ، زمانجیاوازهكان هه‌موو به‌و جۆره‌ن ، خۆ ڕاستی خه‌ڵكانێكیش ده‌شێ به هه‌مان ڕه‌وشی كلاسیكی مابێتنه‌وه، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایه چۆن خوێندنه‌وه بۆ مرۆڤی ئێستا بكه‌ین ، ئایه دۆخی شه‌یتانی و فریشته‌یی له تاك تاكی مرۆڤه‌كانی ئێستادا به‌و زه‌قیه بوونی هه‌یه ، ئایه له‌یه‌ك كاتا مرۆڤ ده‌توانێ ڕۆژێ خوا له دڵیدا بێت و ڕۆژێ شه‌یتان ، كێشه‌كانی ئه‌م مرۆڤه چین ؟.
ده‌ورو به‌رمان پڕن له‌و جۆره مرۆڤانه ، ئه‌وه له خۆمانیشدا به دیدهكرێت ، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه هه‌رگیز له خۆمان ده‌پرسین بۆ ده‌بێ ئاوا بین ، چۆن ده‌كرێ ڕۆژێك زۆر ئینسانی بین ، زۆر نه‌رمونیان زۆر ههستیارو به‌به‌زه‌یی ، ڕۆژێكیش زۆر نا ئینسانی ، فێڵباز ، فریوده‌ر ، ئایه بۆ ئه‌مه چاره‌سه‌رێك هه‌یه ، له ڕاستیدا من وای ده‌بینم ، ئه‌مه ده‌ردێكی جیهانی گه‌وره‌یه ، ده‌ردێك له ئایدزو شێرپه‌نجه ترسناكتره ، به‌ڵام كه‌س له خه‌می دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانه‌كه‌دا نیه ، كێشه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌مه پێویستی به دانپیانانه ، دانپیانان به‌و مانایه‌ی من بێم باسی ئه‌وه بكه‌م كه له فڵان شوێن ئه‌وه‌نده شه‌یتان ئاسا مامه‌ڵه‌م كردوه‌و له هه‌مان كاتا خۆیشم وه‌ك فریشته نیشانداوه ، دان به ساخته‌كاریدا بنه‌م ، ئایه ئه‌مه په‌روه‌رده‌یه‌كی دیكه‌ی ئینسانی ناخوازێ ، چۆن فه‌یله‌سوفه‌كان و دكتۆره ده‌رونیه‌كان هه‌ڵوه‌سته‌ی به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ناكه‌ن .
ئه‌مه جیایه له‌وه‌ی بۆ نمونه سه‌دام له هه‌مان ئه‌و كاته‌دا كه سوپاكه‌ی خه‌ڵكی سڤیلیان ده‌كرد ژێر خۆڵه‌وه ئه‌و بۆ ئازاری پیره‌ژنێك فرمێسكی درۆزنانه ده‌ڕێژێ ، مه‌سه‌له‌یه‌كی جیاوازه له سه‌دامدا فرمێسك جهلادیهكهی نه‌ده‌شارده‌وه ، به‌ڵام له‌مه‌دا كه‌سایه‌تیه ڕاستیه‌كه ونه ، هه‌ر به‌ڕاست كه‌سایه‌تی ڕاستی ئه‌و كه‌سه له كوێدایه كه ساتێ شه‌یتانه‌و ساتێ فریشته .
PM:07:05:09/05/2016
ئه‌م بابه‌ته 6782
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی