به‌شودانی كه‌ركوك
لەتیف فاتیح فەرەج
كه‌ركوك دڵی كوردستانه، یه‌كێكه له‌و دروشمانه‌ی كه ئه‌ده‌بیاتی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێن وته‌ی مه‌لا مسته‌فای بارزانیه، باشه یانی كوردستان، دیاره مه‌به‌ست هه‌موو كوردستانیشه ،ئه‌گه‌ر كه‌ركوكی له سه‌ر نه‌بێت كه‌واته لاشه‌یه‌كی بێدڵه ، دڵ له گه‌ڵ مێشكا دوو ئه‌ندامی زۆر گرنگی جه‌سته‌ی مرۆڤن ، ئه‌گه‌ر مێشك جێگه‌ی بیر‌و ئاوه‌زو هه‌ڵگرتنی دۆسیه‌كانی ژیان بن به گشتی، دڵ جێگه‌ی سۆز‌و خۆشه‌ویستی و دۆسیه‌ی بڕیاریشه به سه‌ر مێشكیشهوه ، له ساڵی 2017 دڵهكهمان راده‌ستی راكان جبوری كرد ، ئه‌گه‌ر ریفراندۆم سه‌ریبگرتایه ، ئه‌گه‌ر بكه‌رانی ریفراندۆم په‌شیمان نهبونایهتهوهو خۆیان به مه‌منونیه‌وه رازی نه‌بونایه به‌وه‌ی دادگای فیدراڵی ریفراندۆم هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه ، ئه‌گه‌ر بوێرانه‌و جوامێرانه شه‌ڕی كه‌ركوكیان كردبا دوای ریفراندۆمی 25-9-2017 ، باوه‌ڕم وایه زۆر شت به‌م جۆره‌ی ئێستا نابوو.
دوای روداوه‌كانی 16-10ی هه‌مان ساڵ پارتی و یه‌كێتی بێشهڕێكی جوامێرانه كه‌ركوكیان راده‌ستی حه‌سه‌ن پلایس و هاوڕێكانی كرد ، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی هه‌ندێ ته‌ق و تۆقی كرد‌و قوربانیشی دا پارتی ئه‌وه‌شی نه‌كرد، به هه‌مان ململانێی په‌نجا په‌نجاوه پشتیان كرده كه‌ركوك و ته‌نها جیاوازی ئه‌وه بوو پارێزگاره كورده‌كه‌ی كه‌ركوك له بری به ئاراسته‌ی سلێمانیدا بگه‌ڕێته‌وه ملی رێی هه‌ولێری گرت "نه‌جمه‌دین كه‌ریم دكتۆرێكی ناسراوی كورد و یه‌كێك بوو له‌و كاره‌كته‌رانه‌ی له ئه‌مه‌ریكا رۆڵی گه‌وره‌ی له ناسینی كوردا بینی پارتی و یه‌كێتی له ململانێی خۆیاندا ئه‌ویشیان وه‌ك زۆری تر ورد‌و خاش كرد".
بۆ دانانه‌وه‌ی پارێزگار كه براده‌رێك به ده‌نگی به‌رز ده‌یگوت ناوه‌كه‌ی له گیرفانی مندایه ، ده‌یان كه‌سایه‌تی و سیاسی ناسراو له لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه خرانه به‌رده‌ست پارتی و پارتیش قه‌بوڵی نه‌كردن ، به‌وانه‌شه‌وه كه كه‌سانی میانه‌ڕه‌و ، كه‌سایه‌تی ناسراو بوون ، ئه‌مه‌ش راكانی هێشته‌وه له سه‌رده‌می راكاندا 2017 تا 2020، عه‌ره‌باندن و سزادانی كورد‌و كاری نابه‌جێ به‌رانبه‌ر كورد له خورماتو ، داقوق ، دوبز ، كه‌ركوك و شوێنه‌كانی تر زۆر په‌ره‌ی سه‌ند ، پارتی و یه‌كێتیش له دوره‌وه سه‌یری قودس و دڵهكهیان ده‌كرد.
ئێستا كه راكان ده‌یه‌وێت خۆی له داوی لێپرسینه‌وه ی گه‌نده‌ڵی رزگار بكات و بچێت سوێندی یاسایی بخوات و ببێته پارله‌مانتار " كاتی خۆی له هه‌ڵبژاردنه‌كان نزیكه‌ی 11 هه‌زار ده‌نگی هێنا " راسته‌وخۆ قایمقامی كه‌ركوك كه فه‌لاح یایچیلیه " كه‌سایه‌تیه‌كی توركمانه" ده‌بێته پارێزگار " هه‌ڵبه‌ت قایمقامی كه‌ركوك كامیل ساڵه‌ی بوو ، به‌ڵام ئه‌ویش به هۆی رۆیشتنی پارتیه‌وه له كه‌ركوك ده‌ستی له كاره‌كه‌ی به‌ردا " له راستیدا پارتی پارێزگار‌و قایمقامیشی برد‌و نه‌هێشتی ئه‌وان بێنه‌وه نه به هیچ كه‌سێك رازی بوو كه یه‌كێتی پێشنیازی كرد.
ئه‌وه‌ی ڕوویداو ئێستا ده‌گوزه‌رێت جۆرێكه له به‌شودانی كه‌ركوك كه من بڕوام وایه له‌م گه‌مه‌یه‌دا هه‌ر پارتی و یه‌كێتی نین ، ته‌نانه‌ت توركیاش رۆڵی هه‌یه ئه‌م راستیانه ئه‌گه‌ر ئازاریشی هه‌بێت ، ئه‌گه‌ر به دڵی ئه‌م و ئه‌ویش نه‌بن هه‌قیقه‌تی به شودانی ئه‌و شاره‌یه كه سه‌دان قوربانی له پێناودا دراوه و مه‌لامسته‌فای بارزانی به دڵی كوردستانی ناو بردوه.
PM:01:50:25/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 3064
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی